#Human Rights
Target:
remonstrance
Region:
Sweden
Website:
www.facebook.com


کەمپینێک بۆ داواکردن لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستان بۆ دووبارە نەکردنەوەی بێڕێزی بە خوێنی شەهیدان لە ڕێگای سازکردنی کۆڕی ڕێزلێنان و چاپکردنی کتێبی پیاهەڵدان بە دوژمنی گەورەی میللەتی کورد، خومەینی خوێنمژدا.


ئێمە کە ئەم کەمپینەمان واژوو کردووە دەمانەوێ ڕابگەیەنین کە خومەینی بۆ میللەتی کورد، نەک پێشەوا، بەڵکوو دوژمنێکی خوێنمژە کە فتوای جیهادی لە دژی میللەتەکەمان دا و داوا لە حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان دەکەین ڕێگا نەدەن بە ناوی ئەوانەوە و لە ژێرسای ئەواندا بێڕێزی بە شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان بکرێت و لەم پارچە ئازادەی وڵاتدا ڕێز یەکێک لە گەورەترین دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی بگریرێت. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکان بەتایبەت یەکیەتی و پارتی دەکەین کە ڕێگا نەدەن زیاتر بێڕێزی بە خوێنی شەهیدان بدەن و دووپاتی دەکەینەوە کە نابێ بە هیچ پاساوێک، لە هۆڵی پێشەوا و هیچ شوێنێکی دیکەی کوردستانی ئازاددا، یادی دوژمنانی کورد و بەتایبەت خومەینی بکرێتەوە.

GoPetition respects your privacy.

The خومه‌ینی نه شه‌هیدە نه پێشه‌وا petition to remonstrance was written by https://www.facebook.com/wshecar and is in the category Human Rights at GoPetition.