#Human Rights
Target:
UNHCR
Region:
Iraq
Website:
qandil.blog.com


زیاتر له‌ ساڵێکه‌ بنه‌ماله‌ی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی کورد له‌ به‌ر‌ زه‌خت و گوشار ناچار ده‌کرێن که ماڵ و سامانیان به‌ جێ بێڵن و کۆچ که‌ن. ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ ئێستا له‌ بناری قه‌ندیل نیشته‌جێ بوونه‌ و ده‌یانه‌وێت که‌ کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان یارمه‌تی یاساییان پێ بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا به‌ هانای ئه‌م په‌نابه‌رانه‌وه‌‌ نه‌هاتوون


كۆمەڵێك لە بنەماڵەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لەبەر زەخت و گوشاری كۆماری ئیسلامی ئێران، شوێنی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە، ئێستاش لە بناری قەندیلدا لە رەوشێكی نالەباری ئەولەكاری، تەندروستی و ژینگەییدا دەژین، واتە هێشتا لە مافەسەرەتاییەكانی ژیان بێبەشن و لەژێر زەخت و گوشارێكی ئێجگار زۆردا ژیان بەسەر دەبەن.

ئێمە وەكو كۆمەڵێك خەڵكی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان داوا لە کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان دەكەین كە بە هانای ئەو كۆمەڵە بنەماڵەوە بێت و بە زووترین كات، چارەسەرییەكی گونجاو بۆ دابینكردنی هەلومەرجی ژیانیان بگرێتە بەر

GoPetition respects your privacy.

The پشتیوانی له‌ ئاوار کورده‌کانی بناری قه‌ندیل - حمایت از آواره‌های قندیل petition to UNHCR was written by qandil refuges and is in the category Human Rights at GoPetition.