- Target:
- wpk.abroad@gmail.com
- Region:
- United Kingdom
- Website:
- www.hkkurdistan.org
Support the Kurdish people of Iraq from that situation happening before, by bath regime and nationalist Kurdish parties, to not happening any genocides like Helebje city another time.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان داویانه‌ته‌پاڵ یه‌کتر له‌به‌رده‌م دادگادا ساغبکرێته‌وه ئیمزای خۆت له‌م واژۆنامه‌یه بده؛
جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، له‌رِاپۆرتێکدا كه‌پێشكه‌شى پلینۆمى چواره‌مى حزبه‌كه‌ى كردووه، نه‌وشیروان مسته‌فاى به تاوانى كوشتنى ده‌یان كه‌س له‌شارو دیهاته‌كانى كوردستان و كوشتاره‌كانى شه‌رِى قه‌رِناقا و پشتئاشان و دیل كوشتن و رِۆڵى له‌خو‌ڵقاندنی كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا تۆمه‌تبار كردووه. ئه‌مه بێجگه له‌چه‌ندین تۆمه‌تی دیکه كه‌له‌لیستى دانپێدانانه‌كانى تاڵه‌بانیدا ئاماژه‌یان بۆ نه‌كراوه.
نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا بۆ تاڵه‌بانى ده‌رگا له‌سه‌ركۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌كى هه‌ستیارى دیکه ده‌خاته‌سه‌رپشت، له‌وانه ئه‌و كوشتارانه‌ى كه‌له‌سالاَنى 1961 بۆ 2001 له‌لایه‌ن تاڵه‌بانى وسه‌ركردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانیه‌وه ده‌رهه‌ق به‌لایه‌نه‌كان كراوه. هاوكات نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ به‌رگرى كردن له‌خۆى و بۆ رِه‌تكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تى به‌شدارى كردنى ئه‌و له‌كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ڵگه‌ى سیاسه‌تی هاوكاریكردن ورێكه‌وتنێك ده‌خاته‌رِوو، كه‌تێیدا چه‌ندین به‌رپرسیارى تر له‌م تاوانه‌وه ده‌گلێنێ!
تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان هه‌ردوکیان له‌سه‌ر لوتکه‌ی بڕیاری دوو هێزدا وه‌ستاون که ده‌توانن خه‌ڵکی کوردستان روبه‌رووی کاره‌ساتی دیکه بکه‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌ی که رێگه‌بگرین له‌دوباره روودانه‌وه‌ی کاره‌ساته مێژوویه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و بۆئه‌وه‌ی که راستیه‌کانی پشتی ئه‌و تۆمه‌تبارکردنانه‌ش ئاشکراببن و ئه‌وانه‌شی له‌و تاوانه‌نه‌دا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان تێوه‌گلاون سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن داوا ده‌که‌ین که:
1- وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان روبه‌روی دادگابکرێنه‌وه بۆساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داویانه‌ته پاڵ یه‌کتر به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و دوور له دروستکردنی بارگرژی و تێکدانی ئاسایشی خه‌ڵك.
2- له هه‌نگاوی دوه‌مدا ئه‌و که‌سانه‌ی دیکه‌ش که دادگا به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانیانی له‌و تاوانانه‌دا ده‌ست ده‌که‌وێ، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن بۆ لێکۆڵینه‌وه
You can further help this campaign by sponsoring it
The Support the Kurdish people of Iraq petition to wpk.abroad@gmail.com was written by Noori and is in the category Politics at GoPetition.